شەماڵ جەمال ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی زانییەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
لەپەیامەکەیدا رایگەیاند "ئومێدەوارم ساڵی نوێ، ساڵێکی پڕ خۆشی و ئاشتی کۆتاییهاتن بێت بە نەهامەتی و نائارامی لە ناوچەکەدا.
هەروەها لەپەیمەکەیدا رایگەیاندووە "هیوادارم لە ساڵی نوێدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهاوکاری هەموو لایەنە کوردستانییەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستان بتوانێت کارنامەکەی بە باشترین شێوە جێبە جێ بکات و خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانێکی ئابووری هەمەلایەنە بێتە ئاراوە، بۆ ئەوەی بتوانرێت خزمەتێکی شایستە پێشکەش بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکرێت، بێگومان ئەمەش بەندە بە سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق و جێگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەدا.
لەکۆتایی پەیامەکەیدا هاتووە "ھیوادارم بە پشتیوانی خوای مەزن و خەڵکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز، کوردستان لە ھەموو پێشھاتێکی ناخۆش و نەخوازراو پارێزراو بێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق