شــــوان امــین ـ ناوەندی هــەواڵ ـ نوێ ژیـــن
محەمەد حەكیم كارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە" حیزبە دەسەڵاتدارەكانی عێراق، زۆر لێزانانە دوو یاسایان تێپەڕاند، كۆمسیۆن و ھەڵبژاردن كە ئەگەر ھەردوو یاسای پێشوو بەرھەمەكەی ھێنانی "حەسەن كەچەڵ" بووبێت وەك كۆمسیار و پەرلەمانتار، ئەوا ھەردوو یاسای تازە، "كەچەڵ حەسەن" دەكاتە كۆمسیار و پەرلەمانتار".
ئاشکراشیکرد "وەكو خۆم پێموانییە حەقی گلەیی ھەبێت گەر پارتی رێكکەوتبێت لەگەڵ حەلبوسی "وەك گروپی ١٥ دەیڵێن"، چونكە تائێستا یەكگرتنی فراكسیۆنەكان كە داوایەكی سەرۆكی ھەرێم و جێگری سەرۆكی پارتییە سەری نەگرتووە، بەڵام لەڕووی پابەندی ئەخلاقییەوە جوان ناكەوێت، بە تایبەت كە سەرۆكی ھەرێم ئەنجامی ھاتنەكەی حەلبوسی بۆ سەركردەی حیزبە كوردییەكان خستبووەڕوو".
ڕوونیشیکردەووە "بڕوام بەوە نییە كە دەڵێن گوایە لە عێراق و ھەرێم بەم یاسایە خەڵكی بێلایەن و تەكنۆكرات و خاوەن عەشیرەت بگەنە پەرلەمان، "مەگەر بە دەگمەن"،چونكە حیزب دەستی خستووەتە ھەموو كایەكان و پارە و ھێز و راگەیاندن لای میلیشیا و حیزبەكانە، تەنیا ئەوە نەبێت بەم یاسایە حیزبەكان پەنا بۆ بێلایەنی سێبەر دەبەن، واتا بێلایەنە و فیشەی لە ژێرەوە بەستووە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق