هواوی داهاتی ساڵێكی ئاشكرا دەكات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 2 يناير 2020

هواوی داهاتی ساڵێكی ئاشكرا دەكات



بەهادین حسن ـ ناوندی هەواڵ ـ نوێ ژین

کۆمپانیای هواوی چینی رایگەیاند: سەرەڕای گوشارەکان، بەڵام توانییانە ۱۲۲ملیار دۆلار داهات لە ساڵی ۲۰۱۹ تۆمار بکەن.

سەرۆکی کۆمپانیای هواوی لە یەکەم رۆژی سەری ساڵدا لە نامەیەکدا بۆ کارەمەندانی کۆمپانیاکە رایگەیاند: کۆمپانیاکەیان توانیوویەتی ۱۲۲ ملیار دۆلار داهات تۆمار بکات، بەوەش سەرەڕای سزاکانی ئەمەریکا توانیویانە پارێزگاری لە پێگەکەیان بکەن، کە دووەم بەرهەمهێنەری مۆبایلی هۆشمەندن دوای کۆمپانیای سامسونگ.

داهاتی کۆمپانیای هواوی بە رێژەی ۱٨% لە ساڵی ۲۰۱۹ بەراورد بە ساڵی ۲۰۱٨ بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە، ئەوەش دوای ئەوەی فرۆشی بەشێوەیەکی بەرچاو سەرەڕای سزاکان لە ئەمەریکا بەرزبووەتەوە.

لە داتاکانی کۆمپانیاکەدا هاتووە، توانیویانە بە نزیکەی ۲٤۰ ملیۆن مۆبایلی هۆشمەند بفرۆشن، بەراورد بە ۲۰٦ ملیۆن مۆبایلی هۆشمەند کە لە ۲۰۱٨ دا فرۆشراوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق