باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕاگرتنی کارەکانی لە بەغدا ڕاگەیاند - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 1 يناير 2020

باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕاگرتنی کارەکانی لە بەغدا ڕاگەیاند


لێزان ژیار سرێشمەیی_ناوەندی هەواڵ نوێ ژین


باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا کەوێنەیەکی دەست ’نوێ ژین‘ کەوتووە تیایدا باڵیۆزخانەکە راگرتنی كاره‌كانی راگه‌یاند و دووپاتیشیكرده‌وه‌، ته‌واوی چاوپێكه‌وتنه‌كانیش راگیراون.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكادا ئاشکرایشیکردووە "كونسوڵخانه‌كه‌مان له‌ هه‌ولێر بۆ ڤیزا و خزمه‌تگوزاری هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا به‌ كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌، و لەپێدانی ڤیزا لەو شارە بەردەوام دەبێت".

داواش له‌ هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی له‌ عێراق ده‌كات، "له‌ بینایه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌یان له‌ به‌غدا نزیك نه‌بنه‌وه‌".

شەوی یەكشەممەی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا چەند بارەگایەكی حەشدی شەعبی بۆردومان كرد و بەهۆیەوە ٢٥ كەس كوژران و ٥١ی دیكەش برینداربون، دوای ئەو ڕوداوەش ناڕەزای لایەنگرانی عەشدی شەعبی لێکەوتەوەو لەبەردەم کونسوڵخانەی ئەمریکا گردبوونەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق