دیارحسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی كوردستان لەڕاگەیندراوێکدا رایانگەیاند، نوێژی هەینی بۆ یه‌ك هه‌فته لە مزگەوتەکانی سلێمانی راگیردەکرێت.
عه‌بدوڵا سه‌عید، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی كوردستان رایگه‌یاند، دوێنێ یه‌كێتی زانایان له بڕگه‌ی دوه‌می فتواكه‌یدا ئه‌وقافی سنوره‌كانی سه‌رپشك كرد له وه‌ی گومانی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له هه‌ر شوێنێك هه‌بێت ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی كاتی دایبخه‌ن.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئه‌مڕۆ یه‌كێتی زانایان و ئه‌وقاف و ته‌ندروستی سلێمانی كۆبونه‌وه و بڕیارانداوه نوێژی هه‌ینی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری رابگیرێت، نوێژه به‌كۆمه‌ڵه‌كانیش كه سوننه‌تن ئه‌وانیش راده‌گیرێن.
ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ یەکەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە شاری سلێمانی تۆمارکرا، کە هاوڵاتییەکەی تەمەن 70 ساڵە و پیشەی مامۆستای ئایینی بووە.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی كوردستان رونیکردەوەن دوای كۆبونه‌وه‌ی هه‌رسێ لایه‌نی یه‌كێتی زانایان و ئه‌وقاف و ته‌ندروستی سلێماین به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی راگرتنی نوێژی هه‌ینی بۆ هاوڵاتیان راده‌گه‌یه‌نن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق