سوپای ئەمریکا گورزێکی ئاسمانی لە تاڵیبان و ئەفغانستان وەشاند - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 4 مارس 2020

سوپای ئەمریکا گورزێکی ئاسمانی لە تاڵیبان و ئەفغانستان وەشاند


ھۆزان احمد-ناوەندی ھەواڵ-نوێ ژین


لە یەکەم شکست لە ھەنگاوەکانی کۆتایھێنان بە جەنگ لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان ،سوپای ئەمریکا رایگەیاند، گورزێکی ئاسمانی لە دژی بزوتنەوەی تاڵیبان لە ویلایەتی ھێلمەندی باشوری رۆژئاوای ئەو وڵاتە ئەنجام داوە.


شایەنی باسە، ئەم پەرەسەندنە دوای راگەیاندنەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دێت، کاتێک رایگەیاند، لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی لەگەڵ سەرکردەی بزوتنەوەی تاڵیبان مەلا بەرادەر ئەنجام داوە و، بە گفتوگۆیەکەی بە زۆر باش وەسف کرد.


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەم دواییانە لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان رێککەوتننامەیەکیان بۆ کۆتایھێنان بە جەنگ لە ئەفغانستان واژوو کرد .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق