شوان امین ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین
عومەر محەمەد: جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند "شتێك نییە لە یاسای پەروەردە كە لە ساڵێكی وەك ئەمساڵ كە خوێندن دواكەوتووە و ئەو ساڵە بڕیاری لێ بدرێت كە بە ساڵی دەرچوو هەژمار بكرێت بۆ خوێندكاران".
وتیشی"ئەو نەخۆشییە تەنیا هەرێمی كوردستانی نەگرتوەتەوە، بەڵكو لەسەر ئاستی جیهانە و تائێستا سەرو ۱ ملیار خوێندكار لە خوێندن دابڕێندراون".
باسی لەوەشکرد" ئەو بڕیارە دەبێت لە نەتەوە یەكگرتووەكان و یونسكۆ دەربچێت كە ئەمساڵ لەسەر ئاستی جیهان بكرێتە ساڵی دەرچوون".ئەوەشی خستەڕوو "وەزارەتی پەروەردە و لایەنی تر ناتوانن بڕیار لەسەر خوێندنی ئەمساڵ بدەن، بابەتەكه پەیوەستە بەسەر ئاساتی جیهانی".
شایەنی باسە"لە ۲٤ی مانگی شوبات لەناوەندەكانی خوێندن لە هەرێمی كوردستان كراوەتە پشوو لە پێناو خۆپارێزی لە نەخۆشی كۆرۆنا، تا ۱٦ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت ئەوەش وایكردووە نزیكەی دوو مانگ خوێندن دوابكەوێت".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق