محەمەد کاک أحمد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
ئەمڕۆ چوار شەممە پارێزگاری هەولێر لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”وەک شاری هەولێر لەقۆناغێکی سەخت و مەترسیدار داین تاکە ڕێگا بۆ خۆپاراستن بۆ بڵاونەبونەوە پێویستە پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆبین، تکامان وایە پابەند بن و خۆڕاگربن“.
وتیشی” ئەو ڕێگەپێدانەی داومانە بۆ چوونە دەرەوە لەدوای کاتژمێر ١٢ی شەو بۆ کاری زەرورە، تکامان وایە ئەم ڕێپێدانە بۆ کاری سەیران و گەشت و سوڕانەوە لەناو شارەکان بەکارنەهێنرێت ئەگەرنا ناچارین دوبارە بڕیاری هاتوچۆ لەدوای ١٢ی شەویش قەدەغە بکەین“.
ڕاشیگەیاند”لەژوری ئۆپراسیۆنەکان باسمان لەوەکردووە ئەو کەسانەی لەسنوری شارەکان ماونەتەوە دەتوانن بیانگەڕێننەوە ئەمەش تەنیا بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان، تکاشمان وایە بۆ سەردانیکردن بەکارنەهێنرێت“.
وتیشی فۆڕمی ڕێگەپێدانمان داناوە لەڕێگەی وێب سایتی وەزارەتی ناوخۆ دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن“.
ڕونیشیکردەوە” ئەو بانکانەی ڕێگەمان پێدابوون ئەمڕۆ قەرەباڵغیەکی زۆری پێوە دیاربوو بۆیە ئەگەر بێت و ڕێنماییە تەندروستیەکان جێ بەجێ نەکرێت و دووری هەر کەسێک سێ مەتر نەبێ، وە ئاڵوگۆڕی پارە گرانبکەن ئەوا دایان دەخەین“.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق