هاوڕێ سـردار - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ،ئەمریکا سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت لە هەولێر و بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری عێراق جێگیر کردووە.
سەرچاوەیەکی سەربازی ئەمریکی ڕایگەیاندووە،کە ئەو وڵاتە بەنیازە دوو سیستەمی دیکەی پاتریۆت بێنێتە عێراق و لە ئێستادا ئەو سیستەمانە لە کوێت لە چاوەڕوانی ناردندان.
ئەمە لە کاتێک دایە حکومەتی ناوەندی عێراق پێشتر دژایەتی خۆیی بۆ ئەو بڕیارەی ئەمریکا دەربڕیوە و ئەوەی کە لە ئێستادا باس دەکرێت پێشێلکردنی سەروەری عێراقە کە بەردەوام لای ئەمریکییەکانەوە بینراوە.
لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوو ئەمریکا بنکەکانی قائم لە پارێزگای ئەنبار و کەی١ لە کەرکوک و گەیارە لە باشوری موسڵ و چەند بنکەیەکی دیکەی چوڵ و رادەستی سوپای عێراق کردووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق