بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
تاكه ده‌وڵه‌تێك كه له‌ناوه‌ڕاستی ئاسیا شانازی به‌خۆیه‌وه ده‌كات توركمانستانه كه تا ئێستا هیچ كه‌یسێكی كۆرۆنا ڤایرۆسی تێدا تۆمارنه‌كراوه.
بۆیه خۆ ئه‌گه‌ر ناوی "كۆرۆنا ڤایرۆس" بهێنی ئه‌وه پۆلیس ده‌ستگیرتده‌كات و راپێچی بۆ زیندانت ده‌كات.
ده‌یلی نیوز له راپۆرتێكدا ئه‌وه‌ی نیشانداوه كه ئه‌گه‌ر له‌ناو پاسێكدا به‌ناو عه‌شق ئابادی پایته‌ختی توركمانستدا بڕۆیت و له ده‌مت ده‌رچێت بڵێیت "كۆرۆنا ڤایرۆس"، ئه‌وا پیاوانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت ته‌له‌فۆن بۆ پۆلیس ده‌كه‌ن و له زیندان توند ده‌كرێیت.
به‌پێی بڕیاری سه‌رۆكیش زۆر زه‌حمه‌ته ژیان ببینیته‌وه.
حكومه‌ته توركمانییه‌كه‌ی كه گۆربانگلی بێردی مه‌حمه‌دۆڤ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له ساڵی ٢٠٠٦ه‌وه وشه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆسی قه‌ده‌غه كردووه له وڵات‌دا.
مه‌حمه‌دۆڤ، له بنه‌ڕه‌تدا پزیشكی ددانه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: "نایه‌وێت كه‌س ناوی كۆرۆنا ڤایرۆس له وڵاته‌كه‌یدا بهێنێت".
ته‌نانه‌ت به‌پێی رۆژنامه‌نووسانی بێ سنوور كه باره‌گاكه‌ی له پاریسه، ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووسانیش ناوی بهێنن راپێچی زیندان ده‌كرێن.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له رێكخراوی ئازادی رۆژنامه‌نووسان بۆ ده‌یلی نیوز دواوه كه حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌حمه‌دۆڤ له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه كردووه كه هه‌واڵی نه‌خۆشییه‌كه له جیهانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی بگوازنه‌وه.
ته‌نانه‌ت به نوسراوێك هه‌موو نه‌خۆشخانه و قوتابخانه و زانكۆ و به‌رێوه‌به‌رێتییه‌كانی ئاگاداركردۆته‌وه كه بۆیان نییه ناوی كۆرۆنا ڤایرۆس بهێنن.
په‌یامنێری رادیۆی ئه‌وروپای ئازاد له عه‌شق ئاباد رایگه‌یاندووه: "هه‌ركه‌سێك مناقه‌شه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس بهێنێت و هه‌ر ماسك و ده‌مامكێیشی پێوه بێت ده‌ستگیرده‌كرێت و ئازاد كردنیشی زه‌حمه‌ته".
ئیران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه دراوسێی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ تۆركمانستان هه‌یه له‌كاتێكدا یه‌كێكه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی زۆرترین زیانی گیانی به‌ركه‌وتووه كه تا رۆژی ١ـی نیسان ٤٤ هه‌زار و ٦٠٦ كه‌یسی ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا تۆماركراوه و٢ هه‌زار و٨٩٨ كه‌سیش به هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه مردوون.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین ده‌وڵه‌تی دیكه‌ی هاوسێ نه‌خۆشییه‌كه‌ی تێدا تۆماركراوه.
ئه‌لێكسه‌نده‌ر كۆلی به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگای هاریمان له زانكۆی كۆلۆمبیا و شاره‌زای كاروباری سیاسه‌تی ئاسیای ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت: "حكومه‌ت هه‌موو شتێكی له‌سه‌ر خۆی داخستووه به‌بێ هۆ".
كولی وتیشی: "قه‌ده‌غه‌كردنی وشه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس بێ‌مانا و په‌ڕگیرییه". كۆلی پێشبینی ده‌كات كه دوای په‌تاكه توركمانستان تووشی داڕمانی ئابوری ده‌بێت چونكه ئه‌و وڵاته راسته‌وخۆ پشت به‌فرۆشتنی گازی سرووشتی ده‌به‌ستێت به چین.
كۆرۆنا ڤایرۆس گرووپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان و ده‌توانن ببنه هۆی زیانگه‌یاندن به كۆئه‌ندامی هه‌ناسه، له ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ڤایرۆس "سارس"ی ئاساییه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه كه بۆ ساڵی٢٠٠٢ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌دیسێمبه‌ری٢٠١٩ ڤایرۆسێكی نوێی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی "سارس – كۆرۆنا ڤایرۆس ٢" له‌شاری ووهانی كه‌رتی هوبه‌ی وڵاتی چین.
تا رۆژی ١ـی نیسان٨٦٠ هه‌زار و ٥٢٥ كه‌س له جیهاندا تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و٤٢ هه‌زار و ٣٩٥ كه‌سیش مردوون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق