بەھای دۆلار بەرزترین ئاستی تومار کرد - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 1 أبريل 2020

بەھای دۆلار بەرزترین ئاستی تومار کرد



بارزان خالد_ئابوری_نوێ ژین


ئەمڕۆ بەھای دۆلار لە بازاڕەكانی ھەرێمی كوردستان بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆماركرد.

بەجۆرێك ئێستا ١٠٠دۆلار بەرامبەرە بە ١٢٦ ھەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت.

سەرۆكی ئەنجوومەنی دۆلار فرۆشان راگەیاند، بەھۆی خواستی زۆر و نەبوونی بۆڕسەی دۆلار، بەھای دۆلار بەرزبووەتەوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە پارێزگای ھەولێر مۆڵەتی داوەتە بەشێك لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو، بۆ ئەوەی ھەفتەی ٢ رۆژ بكرێنەوە، سەبارەت بە بانكی ناوەندی عێراقیش وەك رۆژانی ئاسایی دۆلار ناخاتە بازاڕەكانەوە و تەنیا بڕێكی كەم دەخاتە بازاڕەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق