کۆرۆنا دەبێتە هۆی نەزۆکی - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 1 أبريل 2020

کۆرۆنا دەبێتە هۆی نەزۆکی



بارزان خالد_تەندروستی_نوێ ژین

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتوانێ هێرش بکاتە سەر خانە ناوەندییەکانی مێشک و ببێتە هۆی وەستانی کۆئەندامی هەناسەدان و ئیفلیجی کاتی؛ توێژینەوەیەکی دیکە ئاماژە بە رۆڵی کۆرۆنا دەکات لەسەر نەزۆکیی پیاوان.

تیمێک لە پسپۆڕانی چینی لەم دواییانەدا تێگەیشتوون کە کۆرۆنا دەتوانێ ببێتە هۆی نەزۆکیی پیاوان. 

بەپێی گوتەکانی "لی یۆفنگ"ـی سەرپەرشتیاری تیمەکە، ئەو کەسانەی تووشی ئەم ڤایرۆسە دەبن و لەبواری نەزۆکیشدا پێویستیان بە چاودێری پزیشکی هەیە، پاش چاکبوونەوە دەبێ لەلایەن پزیشکی پسپۆری بواری نەزۆکییەوە پشکنینیان بۆ بکرێت. 

ئەم راپۆرتە لە ماڵپەڕی نەخۆشخانەیەکی شاری ووهان بڵاوبووەوە و پاشان ماڵپەڕی فەرمیی پارێزگای "هۆبی" ئەم بابەتەی بڵاو کردەوە. 

ئەم بابەتە پاش ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە، لەسەر ئەم ماڵپەرەرانه سڕدرانەوە. 

ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتوانێ بە تێکەڵبوون لەگەڵ پرۆتینی S و ئەنزیمی ٢ـی ئانژیۆتانسین (ACE٢)، زیان بە ئەندامەکانی جەستە بگەیەنێت. 

بەپێی توێژینەوە نوێیەکە، ACE٢ دەتوانێ سیەکان و زۆرینەی ئەندامەکانی جەستە بۆ نموونە دڵ، گورچیلە و تیرۆئید لەناو ببات. 

ئەم ڤایرۆسە هەروەها دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی ACE٢ لەناو هێلکەی گونی پیاواندا، کە دواجار نەزۆکی لێدەکەوێتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق