مریەم احمد - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
ئاسایشی راپەڕین ڕایگەیاند، لە بەردەوامی هەوڵەکان بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئافاتی سەردەم، پەتای جیهانی کۆڕۆنا (کۆڤید۱۹)، هێزەکانی ئاسایشی قەڵادزێ بە هاوکاری بنکەکانی (هەڵشۆ، هێرۆ، ئیسێوە، زەڵێ، ژاراوە) لە ماوەی ڕابردوودا ۲۳کەسیان دەستگیر کردووە کە لەهەوڵی بەقاچاغ هێنانی خەڵکانی بیانی و کەلوپەلی قاچاغ دابوون.
راشیگەیاند، سەرجەم تۆمەتباران بەفەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە بەپێی ماددەی (۱۷)لە یاسای جەوازات، ماددەی(۳۸ و ۳۹) لە یاسای مانەوەی بێگانەکان، ماددەی (۱۹٤) لە یاسای گومرگ، ماددەی (۲٤۰) لە یاسای سزادانی عێراقی، ئەمە جگە لەوەی چەندین کەسی تر هەر لە سنوور رێگەیان پێگیراوە و سنوورداش کراونەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق