ئوسامە ئەحمەد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
سکرتێری گشتی رێکخراوی ناتۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ "مستەفا کازمی"، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا و ڕایگەیاند بەردەوام دەبن لەهاوکاریکردنی عێراق.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیری عێراق لە پەیوەندیێکدا "یەن سۆلتبیێرگ"، سکرتێری رێکخراوی ناتۆ پیرۆزبای لە "مستەفا کازمی" کردووە پێی ڕاگەیاندووە هێزکانیان بەردەوام دەبن لەڕاهێنان بەهێزە عێراقیەکان.
ئاماژەی بەوەشکردوە: "کۆمەلگای نێودەوڵەتی پێویستی بەوەیە هاوکاری عێراق بکات بۆ بنبڕکردنی تیرۆر".
لای خۆشیەوە "مستەفا کازمی"، سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگێشتی سکرتێری گشتی ناتۆی کردووە کە سەردانی عێراق بکات بۆ ئاستی ئەوەی هەماهەنگیە سەربازییەکان بەرزبکرێتەوە بەتایبەت لەبواری ڕاهێنانی هێزەکاندا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق