کۆڤان نوزاد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
سوپای نیشتمانی لیبیا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی سیخوڕیی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیایان لە ڕۆژئاوای شاری سێرت خستووەتە خوارەوە.
پێشتر ئەبووبەکر ئەبیەز، لە بەڕێوەبەرانی هێزی دەریایی سوپای نیشتمانی لیبیا ڕایگەیاندبوو: "سوپای نیشتمانی لیبیا توانای پاشەکشێ کردن بە دوژمنی هەیە، هەر کەشتییەکی دەوڵەتی تورکیا لە کەناراوەکانی لیبیا نزیک بێتەوە لەناوی دەبەین".
ناوبراو وتیشی: "بۆ هەر ئەگەرێک ئامادەین، سیستمە مووشەکییەکانمان لە کەناراوەکانی لیبیا جیگیرکردووە، چەندین جێگای هاوێشتنی دیکەی مووشەکیشمان پڕچەک و ئامادە کردووە".
لەدوای رووخانی رژێمی موعەمەر قەزافی لە ساڵی ٢٠١١، لیبیا بەسەر دوو حکومەتدا دابەشبووە: بەرەی رۆژئاوا و رۆژهەڵات، هەردوو حکومەتەکە لەلایەن وڵاتانی بیانییەوە پڕ چەککراون و پشتیوانی دەکرێن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق