بـارزان خـالـد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له سبه‌ینێ هه‌ینیه‌وه بڕی ١٠٠ مێگاوات كاره‌با بۆ بڕی به‌رهه‌می كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان زیاد ده‌كات، به‌وه‌ش كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان زیاد ده‌كات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌با، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، سبه‌ی هه‌ینی كاتژمێر ٦:٠٠ـی به‌یانی بۆ ماوه‌ی سێ بۆ چوار كاتژمێر بڕی ٢٠٠ مه‌تر سێجا به‌رهه‌مهێنانی غاز له كێڵگه‌ی كۆرمۆڵ كه‌م ده‌كات.
ئاماژەی بەوەشکراوە: "كه‌مبونی ئه‌و بڕه له‌به‌رهه‌مهێنانی غاز بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی ته‌كنیكی زیادكردنی غاز ده‌گه‌ڕێته‌وه، پاشانیش ره‌وشه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه‌و بڕی ١٠٠ مێگاوات كاره‌با زیاد ده‌بێت و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر زیادبونی ماوه‌كانی پێدانی كاره‌با ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌با باسی لەوەشکردووە: "به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ بنیاتنانی ژێرخانی كاره‌با، زیادكردنی ماوه‌كانی پێدانی كاره‌با به‌تایبه‌تی له‌م وه‌رزه‌ی هاویندا بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی توانا و به باشترین شێوه خزمه‌تی هاونیشتمانیان بكات".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق