مریەم احمد_ناوەندی هەواڵ_نـوێ ژیـن
پۆلیسی ڕاپەرین ڕایگەیاند، تەرمی گەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵ گەیێندرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە کە گومان دەکرێت خۆی خنکاندبێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "کاتژمێر ٤:٣٠ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک بەناوی "د،س،ک" لەدایکبووی ١٩٩٤ لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی ڕانیە گەڕەکی قولە، گەیەندرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە کە شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەبووە".
ئاماژە بەوەشکراوە: "ڕێکاری یاسایی گیرایە بەر، تەرمی ناوبراو بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی".
پۆلیسی ڕاپەرین ئەوەشی ئاشکرا کرد: "مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە و بۆزانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە و هۆکاری مردنەکەی لێکۆڵینەوە بەردەوامە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق