مریەم احمد_ تەندروستی _نوێ ژین
ئەندامی كۆمەڵەی نیشتمانی پسپۆرانی خۆراك لە روسیا هۆشداریداوە لەوەی نابێت منداڵان برێكی زۆر گێلاس بخۆن، ئەو كەسانەی بەدەست نەخۆشی شەكرە و هەستەوەرییەوە دەناڵێنن دەبێت لە خواردنی گێلاس دووربكەونەوە.
دكتۆر ئۆلگا دیكیر، ئەندامی كۆمەڵەی نیشتمانی پسپۆرانی خۆراك لە روسیا ڕایگەیاند: "نابێت ڕێگە بە منداڵان بدەن برێكی زۆر گێلاس بخۆن، لەبەر ئەوەی بەهۆی پێنەگەیشتنی ئەركە ئەنزیمییەكانی پەنكریاسیانەوە، خواردنی برێكی زۆر لەو میوەیە دەبێتە هۆی دەركەوتنی لیرو سووربوونەوەی پێست".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە: "زیادەڕۆیكردن لەخواردنی گێلاس دەبێتە هۆی سك ئاوسان و درووستبوونی غازات لای منداڵان، كە لە هەر ١٠٠ گرام گێلاس ٥٠ كالۆری تێدایە، بۆ ئەوەش زیادخواردنی نەبێتە هۆی زیادبوونی كێش ئەوە دەبێت لەگەڵیدا پڕۆتین و ڕیشاڵە خۆراكییەكان بخورێن".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق