بـارزان خـالـد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەێنێت، بڕیارە هەفتەى داهاتوو مووچەى هەموو وەزارەت و فەرمانگەکان بدرێت بۆ ئەوەش رێکارى خۆمان گرتۆتەبەر.
مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانیەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی ڕاگەیاند: "لە بانکەکان لە گۆڕەپانێک کورسی دادەندرێت بۆ ئەوەى مووچەخۆران لەسەر کورسی دابنیشن ئەویش مەترێک زیاتر نێوانیان هەبێت، دواتر بە نۆرە سێ کەس یان پێنج کەس دەچنە ژوورەوە، تاوەکو تەواو دەبێت هەمووش دەبێت ماسک و دەستکێشیان بەستبێت، ئەوە مەرجى پێدانى مووچەیە و رێگەنادرێت کەس بێ ماسک و دەستکێش بچێتە بانک".
ناوبراو وتیشی: "بڕیارە هەفتەى داهاتوو مووچەى هەموو وەزارەت و فەرمانگەکان بدرێت بۆ ئەوەش رێکارى خۆمان گرتۆتەبەر بۆ ئەوەى قەرەباڵغى دروست نەبێت، چونکە ئێستا فەرمانبەران بۆیان نییە بێن لە بانک مووچە وەربگرن، بەڵکو بە چەکى گەورە لیژنەیەک پارەکە وەردەگرێت و دەیباتەوە لە فەرمانگەى خۆى دابەشی دەکات".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق