گوێڕ.. گروپێکی شەش کەسی دەستگیرکران - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 6 يوليو 2020

گوێڕ.. گروپێکی شەش کەسی دەستگیرکران


ھۆزان احمد-ناوەندی ھەواڵ-نوێ ژین

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند، لەگوندی لاجانی سەر ڕێگای ناحیەی گوێر، گروپێکی شەش کەسی ھەوڵیانداوا بەچەک ھەڵبکوتنە سەر ماڵێک و دزیان لێ بکەن و بیانکوژن.

پۆلیسی ھەولێر ئەوەشی رایگەیاند، دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد توانرا دوای کەمتر لە شەش کاتژمێر گروپەکە دەستگیربکەن.

ئاماژەی بەوەشدا،لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیانگرتووە، بەسەر چەکی  کڵاشینکۆف و دەمانچەیەک، کۆمەڵێک ماددەی بێھۆشکەر و کەلەپچە و لەزگەی دەمبەستن، کە ویستوویانە بۆ تاوانەکەیان بەکاریبھێنن.

تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکەیانداناوە، بە پێی مادەی ٥٥ لە یاسای سزادانی عێراقی بەندکران و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق