نرخی نەوت گۆرانکاری بەسەردا ھات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 6 يوليو 2020

نرخی نەوت گۆرانکاری بەسەردا ھات


بـارزان خـالـد_ئابووری_نوێ ژین


نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٤٢ دۆلار و ٨٩ سەنتە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٤٠ دۆلار و ٤٤ سەنت دەفرۆشرێت‪.‬


بەڕای شارەزایانی بوارەکە، بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە بەشێکی وڵاتان لەدوای ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها بەگەڕخستنەوەی کارگە و شوێنە بازرگانییەکان.


بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمی خواست، نرخی نەوت بۆ خوار ٢٠ دۆلار دابەزی، بەڵام دوای رێککەوتنی رێکخراوی ئۆپێک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەم و کەمکردنەوەی رێکارەکانی کۆرۆنا لە جیهان، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق