ڕەوشی کەش و هەوای هەرێمی کوردستان - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 4 يوليو 2020

ڕەوشی کەش و هەوای هەرێمی کوردستان


ئەمـــیر عبدالواحید - کەش و هەوا  - نوێ ژین

لە ڕاگەیندراوێک دا " بەڕێوبەرایەتی گشتی  كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان"  پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ئەمڕ و سبەی  ڕاگەیاند: بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان  لەنێوان  ساماڵ و پەڵە هەور  دەبێت.

بەگوێرەی پێشبینیەکانی " كەشناسی ھەرێمی كوردستان"  ئەمڕۆ ئاسمانی "ھەرێمی كوردستان" لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت ،  بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٤٤ پلە  و سلێمانی ٤۱ پلە  و دھۆك ٤۲ پلە و لە كەركووكیش بەرزترین پلەی گەرما ٤۷ پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی "كەشناسی" پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە ھەور.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق