مووچەی تەواوی فەرمانبەران دابەش دەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 4 يوليو 2020

مووچەی تەواوی فەرمانبەران دابەش دەکرێت


مریەم احمد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەنگۆی زیاتر دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران  به‌هەموو شێوەیەک ره‌تده‌كه‌ینەوە، تاوەکو ١٥ـی٧ مووچەی ھەموو وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.


 جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "دەنگۆی زیاتر دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران به‌هەموو شێوەیەک  ره‌تده‌كه‌ینەوە، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌پێی خشته‌ راگه‌یاندراوه‌كانی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی موچەخۆران به‌رده‌وام ده‌بێت".


ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: "تا ١٥ـی ٧ـی ٢٠٢٠ مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌تەکان، فەرمانگە وده‌سته‌کانی نەبەستراو بە وەزارەت دابه‌ش دەکرێت".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق