مریەم احمد ــ ناوەندی هەواڵ ــ نوی ژین
لەچەمچەماڵ ڕووداوێکی ھاتووچۆ لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و بارهەڵگرێک ڕوویدا، بەو ھۆیەوە گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵ گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەراتی هاتووچۆی چەمچەماڵ ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ لەڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و بارهەڵگرێک لەبەردەم پشکنینی چەرمۆ لە ناحیەی شۆڕەش ڕوویداوە، شوفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لە دەستدا".
شەریف ڕەحیم، وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند: "ئەو گەنجەی گیانی لە دەستداوە تەمەنی ۲۳ ساڵه و ڕووداوەکە لە گەڕەکی قادرکەرەمییەکانی ناحیەی شۆڕەش بووە".
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "ڕێکاری تایبەت گیراونەتەبەر لە ئێستادا تەرمی گەنجەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق