بـارزان خـالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی ڕایگەیاند، سەرۆكایەتیمان و دادگاكانی سەربە پارێزگای سلێمانی دەوامیان رادەگیرێت تا ١٠ـی٧ـی٢٠٢٠.
سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی رایگەیاند: "لەپێناوی سەلامەتی هاوڵاتیان، فەرمانبەران، دادوەران و پارێزەران، ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان بڕیاریدا كە دادگاكانیش پابەند دەبن بە راگرتنی دەوامی فەرمی كە لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا بڕیاریداوە".
ئاماژە بەوەشکراوە: "سەرۆكایەتیمان و دادگاكانی سەربە پارێزگای سلێمانی دەوامیان رادەگیرێت تا ١٠ـی٧ـی٢٠٢٠، دادگاكانی پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین پابەنددەبن بە بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا لە ئیدارەكانی خۆیان".
بەپێی دوایین ئامارەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە ڕۆژی ھەینی بڵاوکراوەتەوە، تا ئێستا ٦٨٤٤ تووشبوو، ٢٢٥٢ چاکبوونەوە و ٢٣١ حاڵەتی دیکەی گیان لەدەستدان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەھەرێمی کوردستان تۆمارکراون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق