هەولێر..کەسێک بە تۆمەتی ساختەكردنی پارە دەستگیر دەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 4 يوليو 2020

هەولێر..کەسێک بە تۆمەتی ساختەكردنی پارە دەستگیر دەکرێت


دێـریـن ڕەسوڵ_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین


ئەمڕۆ شەممە ٤ـی٧ـی٢٠٢٠، پۆلیسی هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی ساختەکردنی دۆلاری ئەمریکی دەستگیرکرد، کەویستویەتی لەمارکێتەکانی هەولێردا ساغی بکاتەوە.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند:" دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەیەکی ورد و چڕ ، كەسێکیان بە ناوی (م.ا.ب) بە تۆمەتی ساختەكردنی بڕێك دۆلاری ئەمەریكی دەستگیر كرد.


ڕاشیگەیاند:" ئەو کەسە ویستبووی لە ماركێتەكانی هەولێر دۆلارە ساختەکان ساغ بكاتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە" تۆمەتباری ناوبراو دانی نا بە تاوانەكەیاندا، بۆیە وتەی وەرگیرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخرا،  بەپێی ماددە (٢٨٤) لە یاسای سزادان بەند كراوە".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق