بارزان خالد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە گەڕەکی سەرکارێزی سلێمانی گەنجێک خۆی سووتاند و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا، گەنجەکە پێش گیانلەدەستدانی وتویەتی لەبەر نەبوونی ئەو کارەی کردووە.
سەرکەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێکی ١٦ ساڵان، لە کەلاوەیەکی پشت شوێنی کارەکەی لە گەڕەکی سەرکارێز، بەنزینی بە خۆیدا کردووە و خۆی سووتاندووە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: "پێش ئەوەی بە هۆی زۆری برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیان لەدەستبدات، گەنجەکە وتوویەتی بەهۆی خراپی بژێوی ژیانیانەوە و نەبوونییەوە خۆی سووتاندووە، گەنجەکە پیشەی شاگری فیتەر بووە و باوکیشی لە چێشتخانەیەکدا شاگردە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق