پێنجوێن..گەنجێک گیانی لەدەستدا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 6 يوليو 2020

پێنجوێن..گەنجێک گیانی لەدەستدا


مریەم احمد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین

ئەمڕۆ دووشەممە، نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن ڕایگەیاند، گەنجێک بەهۆی کەوتنە خوارەوەی شۆفڵەکەی لەبەرزاییەوە گیانیلەدەستدا.

نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن رایگەیاند: "ئێستا بنکەی پۆلیسی پێنجوێن تەرمی گەنجێکیان هێنایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن کە گیانیلەدەستداوە".

ئاماژە بەوەشکراوە: "گەنجەکە شۆفێری شۆفڵ بووە و کاری لە یەکێک لە کانە بەردەکانی نزیک گوندی بناوەسووتەدا کردووە، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی شۆفڵەکەی لە بەرزاییەوە گیانیلەدەستداوە، گەنجەکە ناوی (ش،ل،ع) و دانیشتووی سەیدسادقە و تەمەنی ٢٩ ساڵ بووە".


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق