سلێمانی..پیاوێک هاوسەرەکەی دەکوژێت و ٦کەسیش بریندار دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 2 يوليو 2020

سلێمانی..پیاوێک هاوسەرەکەی دەکوژێت و ٦کەسیش بریندار دەکات


دێرین ڕەسوڵ_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین


شەوی ڕابردوو لەناحیەی "بەکرەجۆی" ـی شاری سلێمانی بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی کوشت و ٦کەسی دیکەشی بریندار کرد.

لوقمان ڕەئوف، بەڕیوەبەری ناحیەی بەکرەجۆ ڕایگەیاند:" شەوی ڕابردوو پیاوێکی دانیشتووی بەکرەجۆ لەماڵەکەی خۆیدا تەقە لەهاوسەرەکەی دەکات و دەیکوژێت، دواتر لەسەربانی ماڵەکەیەوە تەقە لەکەس وکاری هاوسەرەکەی دەکات  و ٦کەس بریندار دەکات.


لوقمان ڕەئوف ڕاشیگەیاند: "پیاوەکە ناوی (هـ.غ) و هاوژینەکەشی ناوی (ک. ن. س)ـە، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی کراوە، هەروەها بریندارەکانیش برا و ئامۆزا و پوورزای هاوژینەکەی بەناوەکانی (ئ. ن. س)، (هـ. ش. س)، و(ب. س. ح)، (ک. ش. س) و خوشکێکی خۆی بەناوی (ب. غ)ن و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و تەندروستییان باشە، هەر لە ڕووداوەکە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەک، ئۆتۆمبێلێکیش سووتاوە".

لەبارەی تۆمەتبارەکەش لوقمان رەئووف وتی: " تەقەکەرەکە دوای ڕووداوەکە هەڵاتووە و پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ دۆسیەکە کردووەتەوە، بە فەرمانی دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی دراوە".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق