شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
زۆربەی هاوڵاتیانی ئێران پابەندی ڕێنمایەکان نین هەر ئەمەش هۆکاری بەرزبوونەوەی ڕێژەی قوربانیانی کۆڕۆنایە لە ئێران.
ئەمڕۆ یەکشەممە۹ـی ئابی ۲۰۲۰ سەرۆک کۆماری ئێران روحانی لەکۆبوونەوەیەک لەگەڵ ناوەندی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا رایگەیاند:"سەرەتا خەڵک مەترسییەکانی کۆرۆنایان بە هەند وەردەگرت و ۷۷٪ هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەکان بوون، بەڵام ئێستا تەنیا ۱۷٪ هاوڵاتییانی ئێران رێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان جێبەجێ دەکەن، ئەمەش هۆکاری بەرزبوونەوەی رێژەی قوربانیانی کۆرۆنایە لە ئێران".
باسی لەوەشکرد:"ئێستا ئێران خەریکی تێپەڕاندنی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنایە".
ئەمە لەکاتێکدایە:"تائێستا ۳۲٤ ھەزار و ٦۹۲ كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوونە و لەو ژمارەیەدا زیاتر لە ۱۸ ھەزار كەس گیانیان لەدەستداوە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق