وەزیری کارەبا: کێشە و گرفتەکانی کارەبا چارەسەر دەکەین - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 9 أغسطس 2020

وەزیری کارەبا: کێشە و گرفتەکانی کارەبا چارەسەر دەکەین


مریەم احمد ــ ناوەندی هەواڵ ــ نوێ ژین

 وەزیری كارەبا، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی راوێژكاری وەزارەتی كردوو لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە بەرهەمهێنانی كارەبا دەکات .


ئەندازیار کەمال محمد ساڵح، وەزیری کارەبا  گوتی: لە کۆبوونەوەکە باسی ئەو گرفت و كێشانە كرا كە دێتە بەردەم دابەشكردنی كارەبا و لەنزیكەوە گوێبستی راوپێشنیارەكان بووین.

هەروەها، بەشێکی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە هەنگاوەكانی سێكتەری دابەشكردنی كارەبا، 
هەروەها وەزارەتی كارەبا بۆ جێبەجێكردنی پرۆسەی بەتایبەتكردن هەنگاوی باشی ناوە و بەشێوەیەكی زانستی و رێكوپێك لەبەرژەوەندی هاوڵاتیاندا ئەم بڕیارە جێبەجێ دەكرێت.

  لە کۆتای كۆبوونەوەکەدا وەزیری كارەبا، بڕیاری دامەزراندنی لێژنەیەكی لێكۆڵینەوەی دەركرد سەبارەت بە سوتانی ژمارەیەك لە محاویلەكانی وێستگەكانی گۆڕینی كارەبا ، هەروەها جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە لەكاتی گەیشتن بەرێكەوتن لەگەڵ بەغدا بۆ پێدانی كارەبا لەلایەن كۆمپانیاكانی وەبەرهێنانەوە نابێت بەهیچ شێوەیەك كاریگەریی لەسەر كارەبای هەرێمی کوردستان هەبێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق