کوڤان نوزاد ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین
لە راگەیاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێرئاشكرای كرد: "دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی هەولێر بە بوونی تەرمێک لە شارۆچکەی عەنکاوە، بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تیمێکی لێکۆڵینەوە لە هەریەک لە بەشی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان و بەشی پۆلیسی عەنکاوە/ بنکەی پۆلیسی حەدیاب و بنکەی پۆلیسی عەنکاوە پێکهێندرا.
پاش گەیشتنیان بۆ شوێنی رووداو، دەرکەوت ئافرەتێک بەناوی"زەینەب" تەرمەکەی فڕێدراوە لە شارۆچکەی عەنکاوە، دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد و چڕ، توانرا بە کەمتر لە حەوت کاتژمێردا تۆمەتبار بەناوی "ع.س.ن."دەستگیربکەن دوای چەندین جار بە چەکی کلاشنکۆف دەستڕێژی گولەی لە هێزەکانی پۆلیس کرد،
تاوانبارەکە هەڵساوە بە کوشتنی خێزانی خۆی بە گولە".
ئاماژە بەوەشكراوە: "هەروەها توانرا تۆمەتبارێکی دیكە دەستگیر بکەن کە پەیوەندی بەم رووداوە هەبیت بەناوی "هـ.م.ح." پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرا و بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان بەند کران".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق