داعش هێرش دەکاتە سەر ماڵی بەرپرسێک - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 9 أغسطس 2020

داعش هێرش دەکاتە سەر ماڵی بەرپرسێک


بـارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین

ئەفسەرێک لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی سەڵاحەدین رایگەیاند، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی جێگری پارێزگاری سەڵاحەدین.

سەعد محەمەد، ئەفسەر لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی سەڵاحەدین رایگەیاند: "چەکدارانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر ماڵی ئیسماعیل هەلوب، جێگری پارێزگاری سەڵاحەدین لە باشوری رۆژئاوای شاری تكریت، سەنتەری پارێزگای سەڵاحەدین".

ووتیشی: "لە میانی هێرشەكەدا، شەڕ و پێكدادان لەنێوان پاسەوانانی جێگری پارێزگاری سەڵاحەدین و چەکدارانی داعشدا روویداوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە‪".‬

ئاماژە بەوەشکراوە: "دوای گەیشتنی هێزی پشتیوانی بۆ ناوچەكە، چەکدارانی داعش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە‪".‬

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق