بـارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
دەستە دەستپاكی عێراق ئاشكرایکرد، مستەفا کازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق فۆرمی ئەستۆپاكی دارایی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ پڕكردووەتەوە و تێیدا داهات و سامانەکەى ئاشکرا کردووە.
فەرمانگەی پاراستنی سەر بەدەستەی دەستپاكی فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند: "كۆتایی ساڵی ڕابردوو دەستەكە كاركردنی بە هەمواركردنی یاسایی ژمارە ٣٠ـی ساڵی ٢٠١١ ڕاگەیاندووە، ئەوەش دوای بڕیاری هەمواركردنەكە لەلایەن پەرلەمانەوە بەپێی بڕگەی یەكەمی لەماددەی ٦١ و بڕگەی سێیەم لەماددەی ٧٣ـی دەستوور".
ئەوەش باسکراوە: "مادەی ١٦ـی یەكەم بڕگەی "ج" باس لەوە دەكات سەرۆك و جێگر و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران و پلە وەزیرەكان لەسەریان پێویستكراوە ئەستۆپاكی ساڵانە پڕ بكەنەوە، هاوشێوەی هەر فەرمانبەر و خاوەن پلە و پۆستێكی فەرمێكی دیكە كە ئەستۆپاكیان لەسەرە بەپێی ئەو مادە و بڕگەكانی دیكەی كە دەبێت پێوەی پابەندبن".
بەڵام فەرمانگەی پاراستنی سەر بەدەستەی دەستپاكی فیدراڵی وردەکاری سەروەت و سامانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرا نەکردووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق