شوان امین_ئابووری_نوێ ژین
وەزارەتی دارایی بڕیاری لێبڕینی مووچەی ڕاگرت کە بڕیاربوو بەلێبڕینەوە مووچەی مانگی ۳دابەشبکرێت بەڵام لەکۆتایی بڕیار لەسەر ڕاگرتنی مووچەی مووچەخۆران درا.
ئەمەش دەقی نووسراوەکەی داراییە:"به‌پێی راسپارده‌ی جه‌نابی وه‌زیری دارایی و ئابووری ڕاگرتنی ئاماده‌كردنی لیستی مووچه‌ی مانگی ٢٠٢۰/٣ به بڕینی رێژه‌ی ٥٠ ٪و ٢١٪ تاكو ده‌ركردنی بڕیار له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ،تكایه ئاگاداری وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان بكرێت".
پاش ئەوەی ئەم شەو کاتژمێر ۸ لە لایەن گەنجینەکان وەزارەتەکان ئاگادار کرانەوە لیستی مووچە بە لێبڕین وەکوو مانگی ۲ ئامادە بکەن، کاتژمێر ۹بڕیاری ڕاگرتنی ئەو بڕیارە دراوە و چاوەروانی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێ بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەم بابەتە.
شایەنی باسە:"لەگەڵ بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کاریگەری تەواوی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد و لەئێستاشدا دوای ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر مووچەی مووچەخۆران بڕیارە مووچەی مانگی ۳ـی هاوڵاتیان بدرێت".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق