مریەم احمد ــ تەندروستی ــ نوێ ژین
هەنار، بە یەکێک لە بەسودترین میوەکان دادەنرێت، ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسانەکان و مادەی دژە هەوکردن و ئەنزیمە سودبەخشەکان و ڕیشاڵەکان و ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامینەکانی تێدایە.
گرنگترین سودەکانی خواردنی هەنار ئەمانەن:
١- لە نەخۆشیەکانی دڵ دەمان پارێزێت بەهۆی بوونی دژەئۆکسانی بەهێز لەجۆری " پۆلیفینۆڵ" لە نەخۆشیەکانی دڵ دەمان پارێزێت و ڕێگە لە کڵۆبوونی خوێن لەناو بۆرییەکان دەگرێت .
٢- بەهۆی بوونی ماددەی دژە ئۆکسانەکان لە پێکهاتەی هەنار لە توشبوون بە جۆرەکانی شێرپەنجە دەمان پارێزێت.
٣- بەهۆی دەوڵەمەندەی بە مادەی ڕيشاڵەکان هەنار هاوکاری گەدە دەکات بۆ ئەوەی خۆراک بە ئاسانی هەرس بکات.
٤- بەهۆی بونی ڤیتامینەکان و دژە هەوکردنەکان کۆئەندامی بەرگریمان بەهێز دەکات.
٥- بە زیادکردنی دەردانی چەند ئەنزیمێک ڕێگە لە بەرزبونەوەی بەرزی پەستانی خوێن دەگرێت.
هەنار میوەیەکی بەتامە و خواستێکی زۆری لەسەرە، هاوکات ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی خۆراکی بەسوود کە بۆ لەش گرنگە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق