بـارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
ئەمەریكا ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی پڕۆژە بڕیاری درێژكردنەوەی قەدەغەكردنی پێدانی چەك بە ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێشنیاز بكات، لەكاتێكدا رووسیا رایگەیاندووە، ئەو بابەتە هیچ پێویست بە تاوتوێكردن ناكات.
لە پڕۆژە بڕیارەكەی ئەمەریكادا هاتووە: "هێرشی سێپتەمبەری ساڵی رابردووی ئێران بۆ سەر سعوودیە و هێرشەكانی سەر كەشتییە بازرگانییەكان لە گەرووی هورمز ئیدانە دەكەین".
ئاماژە بەوەشکراوە: "لەناو وڵاتەكانیان و لە رێگەی هاووڵاتییەكانیانەوە، هەروەها لە رێگەی كەشتی و فڕۆكەكانیانەوە رێگە نەدەن هیچ جۆرە چەكێك بە ئێران بفرۆشرێت، چ بە راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، تەنیا ئەو كەلوپەلانە نەبێت كە لە چوارچێوەی پێداویستی مرۆییدان و بەر لە ٣٠ رۆژ لیژنەی تایبەتی ئەنجوومەنی ئاسایش رێگەی پێداون".
بەگوێرەی رێككەوتنی ناوەكی ئێران و وڵاتانی "٥+١"، كه دواتر ئهمهریكا لێی پاشهكشهی كرد، پێویستە لە ١٨ ئۆكتۆبەری ئەمساڵ كۆت و بەندەكانی بەردەم فرۆشتنی چەك بە ئێران هەڵبگیرێن، بەڵام ئەمەریكا دەیەوێت لە چوارچێوەی پڕۆژە بڕیارێكی نوێدا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەو ماوەیە درێژ بكاتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق