ئوسامە ئەحمەد_ئابووری_نوێ ژین
نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا هەمیشەلە گۆڕاندایە ڕۆژ بە ڕۆژ نرخی دەگۆرێت و هیچ کات نرخی جێگیری بەخۆوە نەبینووە بۆ ئەمڕۆ لە بازاڕەکاندا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە ٤٤دۆلار ٨٦سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو ئەمریکیش بە ٤١دۆلار و ٨٠سەنت دەفرۆشرێت.
لەماوەکانی ڕابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی ١٠٪ و نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ڕێژەی ١٣٪ بەرزبووتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت ٢٠ـی نیسانی ئەمساڵ نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧دۆلار لەخوار سفرەوە دابەزی.
لەمانگی ئازاردا نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لەدوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد بەجۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوت خاوی برێنت لەخوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق