ئەمـــیر عبدالواحید - کەش و هەوا - نوێ ژین
لە ڕاگەیندراوێک دا " بەڕێوبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان" پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ئەمڕ و سبەی ڕاگەیاند: بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و هاوکات پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.
بەگوێرەی پێشبینیەکانی " كەشناسی ھەرێمی كوردستان" ئەمڕۆ ئاسمانی "ھەرێمی كوردستان" ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٤۱ و سلێمانی ٤۰ و دھۆك ٤۰ و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما ٤۲ پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی" كەشناسی" پێشبینی دەكات، کە ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت لە هەولێر ٤۰ پلە و لە سلێمانی ٤۰ پلە و لە دهۆک ۳۹ پلە و لە کەرکوکیش ٤۱ پلە دەبێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق