بـارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
لەسنووری قەزای پێنجوێن دەستبەسەر ٢٠ کیلۆگرام زێڕی قاچاخدا گیرا، کە لە ئێرانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان کرابوو.
فەخرەدین عەبدوڵڵا، فەرماندەی لیوای پاسەوانی سنووری سلێمانی رایگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی ئاب، کاتژمێر ١٠ـی سەر لە بەیانی، کەسێک لە گوندی وێنەی سەر بە قەزای پێنجوێن دەستگیر کرا کە لە خاکی ئێرانەوە ٢٠ کیلۆگرام زێڕی قاچاخی هێنابووە سنوورەکە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "هاوڵاتییەکە خەڵکی هەرێمە و بەنیازبووە زێڕە قاچاخەکە بەرێتە سلێمانی، لەئێستادا ئەو هاوڵاتییە و زێڕەکانیش ڕادەستی یاسا کراون".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق