ناوەندی هەواڵ ــ نوێ ژین
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٤٥ دۆلار و ٧٦ سەنتە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٤٣ دۆلار و یەک سەنت مامەلەی پێوەکرا.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بڵاوکردنەوەی ئامارەکانی کەرتی پیشەسازی چینە کە بەراورد بە مانگی رابردوو گەشەی کردووە، هاوکات هاندانە ئابوورییەکانی وڵاتان بۆ پشتگیریکردن لە بازرگانی و ئابووری وڵاتەکانیان هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە.
ھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری زۆری کردووەتە سەری نرخی نەوتەوە و ناجێگیری بەخویەوە بینیوە، ئەوەش نادڵنیایی زیاتری لای بازرگانانی نەوت دروستکردووە لەسەر ئاستی بەرز و نزمی نرخی نەوتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق