دوو ھاوسەر ڕووداوی ھاتووچۆ دەکەنە چارەسەری کێشەکانیان - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 13 سبتمبر 2020

دوو ھاوسەر ڕووداوی ھاتووچۆ دەکەنە چارەسەری کێشەکانیان


مریەم احمد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین

دوێنێ، کاتژمێر ٤:٣٠ـی سەر ئێوارە لەسەر رێگای هەولیر ـ پیرمام لەدەروازەی شاری زێرین دوو ئوتومبێلی تایبەت لەجۆرەکانی "گێلی ویارس" پێکیاندادا، لەئەنجامی رووداوەکەدا زیانی گیانی نەبوو بەلام زیانی ماددی زۆری هەبوو.

 گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: "دوای لێکۆلینەوە لە ڕووداوەکە دەرکەوتووە کە هەردوو شوفێرەکە هاوسەری یەکترین، وەکێشەی کۆمەلایەتیان هەبووە".

بە گوێرەی وتەکانی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر: "کاتێک پیاوەکە چۆتە ماڵ بۆ بینینی منداڵەکانی دووبارە کێشە لەنێوانیان دروست بووە وە لەئەنجام ئافرەتەکە لەمال چۆتە دەرەوە بۆ چونە بنکەی پۆلیس بۆ سکالا نوسین، پیاوەکەش هەوڵی داوە رایبگرێت، بەلام سەرکەوتوو نەبووە بۆیە هەوڵیدا بەئوتومبێل بشکێنێتەوە سەری بۆ راگرتنی وەلەئەنجامدا خۆی کێشا بەدواوەی لای شوفێری ئوتومبێلەکەی هاوسەری وایکرد کۆنترۆلی لەدەست بدات".

ئاماژە بەوەشکراوە: "لەدوای رووداوەکەش هەردوولا لەسەر کێشەکانیان بەردەوام بوون، شوفێرە ئافرەتەکە سەرەرای کێشەکانی پێشووتری داوای قەرەبووی زیانەکانیشی کرد کەبەر ئوتومبێلەکەی کەوتبوو، بۆیەکلایی کردنەوەی کێشەکەش سکالا لەبنکەی پۆلیسی پیرزین تۆمارکردووە".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق