سلێمانی نازناوێکی نوێی پێبەخشرا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 13 سبتمبر 2020

سلێمانی نازناوێکی نوێی پێبەخشرا


سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین

رێكخراوێكی عێراقی بڕیاریدا بۆ ئەمساڵ سلێمانی وەك شاری پێكەوەژیانی ئاشتی لە عێراق دیاری بكرێت.

بەگوێرەی نوسراوێكی پرۆژەی نیشتمانی بۆ پێكەوەژیانی ئاشتی لە عێراق كە رۆژی ١٠ی ئەم مانگە بە واژۆی رێكخەری رێكخراوەكە ئاراستەی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی كراوە، تیایدا هاتووە،" لە روانگەی بەرپرسیارێتی نیشتمانیی و ئەخلاقی و شەرعی بەرامبەر وڵاتە خۆشەویستەكەمان، رێكخراوەكەمان بە هاوكاری بزوتنەوەی ئاشتی لە سلێمانی، بڕیارماندا پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بكرێتە شاری پێكەوەژیانی ئاشتیانە لە عێراقدا.

وەك لە نوسراوەكەدا هاتووە، پرۆژەی نیشتمانی بۆ پێكەوەژیانی ئاشتی لە عێراق، چەندین كەسی ئەكادیمی و سەرۆك هۆزو چالاكوانانی كۆمەڵی مەدەنی لە سەرانسەری عێراق لەخۆگرتووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق