كورد پۆستێكی گرنگی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق پێدەدرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 13 سبتمبر 2020

كورد پۆستێكی گرنگی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق پێدەدرێت


سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین 

بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی عێراق، فەرماندەیەكی سەربازیی كورد پۆستێكی گرنگی لە وەزارەتەوە پێدەدرێت و لەمڕۆوە دەستبەكار دەبێت.

ئەمڕۆ ١٣-٩-٢٠٢٠ عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق، لە فەرمانێكی وەزاریدا، بڕیاردرا بە گواستنەوەی لیوا سمكۆ نازم ئەمین لە بارەگای لیوای سەرۆكایەتی كۆمارەوە بۆ دیوانی وەزارەتەكەو پێدانی پۆستی یاریدەدەری بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری ئاسایشی فیدراڵی.

لە فەرمانە وەزارییەكەدا هاتووە، گواستنەوەی ئەو فەرماندە سەربازییە بۆ وەزارەتی ناوخۆو دانانی لەو پۆستە، بەپێی نوسراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراقە، كە لە رۆژی ٩ی ئەم مانگە دەرچووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق