سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین
سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی لە هێرشە مووشەكییەكەی ئەمڕۆی فڕۆكەخانەی بەغدا دەركرد، كە بووە هۆی كوژران و برینداربوونی ژمارەیەك هاووڵاتی، بڕیاریشیدا لایەنە ئەمنییە بەرپرسەكان لە كارەكانیان رابگیرێن.
مستەفا كازمی فەرمانیكرد" بەپەلە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەو هێرشە مووشەكییە پێكبهێندرێت، كە ئەمڕۆ مووشەكێكی جۆری كاتیۆشا ئاراستەی دەوروبەری فڕۆكەخاهنەی نێودەوڵەتی بەغدا كراو بەسەر ماڵێكدا كەوت، بەو هۆیەشەوە ژمارەیەك كوژراوو برینداری لێكەوتەوە."
بەگوێرەی راگەیاندراوێكی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، سەرۆك وەزیرانی عێراق داواشیكرد ئەنجامدەرانی كردەوە بەبێ رەچاوكردنی لایەندارییان، دەستگیربكرێن و سزای یاسایی بدرێن.
كازمی بڕیاریشیدا لایەنە ئەمنییە بەپرس و پەیوەندیدارەكان كە لە ئەركەكانیاندا كەمتەرخەم بوون، لە كارەكانیان رابگیرێن تا ئەوكاتەی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان تەواو دەبن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق