داوای داخستنی پارکی هەواری شار دەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 28 سبتمبر 2020

داوای داخستنی پارکی هەواری شار دەکرێت



سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین 


بەهۆی دابیننەکردنی بوودجەی پێویست بۆ پارکی هەواری شار مەترسی لەسەر دروستبووە، بەڕێوەبەری پارکەکەش داوای داخستنی دەکات.


لە نووسراوێکدا کە واژۆی رێبین جەمیل، محەمەد،" بەڕێوەبەری پارکی هەواری شاری لەسەرە و ئاراستەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی کراوە تێیدا هاتووە، بەهۆی دابیننەکردنی بودجەی پێویست بۆ پارکەکە مەترسی لەسەر دروستبووە، بۆیە پێویستە یان بڕیاربدەن پارکەکە دابخەن بەڕووی هاووڵاتییاندا یان چارەسەری بەپەلەی بکەن."


لە نووسراوەکەدا هاتووە، بەهۆی ئەوەی کە پووش و پاوانێکی زۆر لە بەشی سەرەوەی پارکەکە هەیە، بۆیە مەترسی سووتانی لێدەکرێت.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق