موقتەدا سەدر پەیامێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 28 سبتمبر 2020

موقتەدا سەدر پەیامێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە


سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین


موقتەدا سەدر لەبارەی دۆخی ئەمنیی عێراق پەیامێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوەو هۆشداری دەدات لەهەوڵی چەند لایەنێكی گوماناوی بۆ تێكدانی ئاسایش و ئاشتی لەوڵات، داواش لەهەمووان دەكات بە ئەقڵ و شەرع كاربكەن، بۆ بەرگرتن لە روودانی شەڕی ناوخۆیی.


رابەری رەوتی سەدر لەو پەیامەیدا كە ئەمشەو بڵاویكردەوە، رایگەیاندووە، هەندێ لایەنی گوماناوی دۆخی ئەمنی عێراق تێكدەدەن و ئاشتی و ئاسایش دەخەنە مەترسییەوە.


ناوبراو، لە پەیامەكەیدا ئامۆژگاری هەموو لایەنەكان دەكات كە ئەقڵ و شەرع و خۆشەویستی نیشتمان بكەنە پێودانگ بەر لەوەی هەر هەنگاوێك بنێن كە وڵات بەرەو شەڕی ناوخۆیی پەلكێش بكات، یاخود ببێتە هۆی پێكدادانی نێوان لایەنەكانی شیعەو شەڕی تایفی لێبكەوێتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق