چین.. وادەی بەردەست بوونی ڤاکسینی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 15 سبتمبر 2020

چین.. وادەی بەردەست بوونی ڤاکسینی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات


کەیفی حسن هەرکی_تەندروستی_نوێ ژین 

لە ئێستادا چوار ڤاکسینی چینی لە ژێر چاودێری ڕێکخراوی تەندرۆستی جیهانی تاقی دەکرێنەوە و ڕەنگە لە سەرەتای مانگی ۱۱ـی ئەمساڵ پەسەندبکرێن و بەکاربهێندرێن.

بەرپرسێک لە سەنتەری پێشگیریکردن و رێگریکردنی  نەخۆشییەکان لە وڵاتی چین "CCDC" ئاشکرای کردوو دەڵێت: رەنگە لە سەرەتای مانگی ۱۱ـی  ئەم ساڵ ئەو ڤاکسینانەی لە چین پەرەیانپێدراوە، پەسەندبکرێن و بەکاربهێنرێن.

ئەو بەرپرسە چینیە دەشلێت " لە ئێستادا چوار ڤاکسینی چینی لەژێر چاودێریی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی "WHO"، لەسەر مروڤ تاقیدەکرێنەوە،ڤاکسینەکانیش هەریەکە لە؛ ڤاکسینی کۆمپانیای کانسینۆ، دوو ڤاکسینی کۆمپانیای سینۆفاڕم، ڤاکسینی کۆمپانیای سینۆڤاک،  لە قۆناغی کۆتایی تاقیکردنەوەکاندان و سەرکەوتوون.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق