سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین
سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری ئێران لەبارەی هەر هەوڵێک بۆ تۆڵەسەندنەوەی قاسم سولەیمانی و رایگەیاند"، هەر کردەوەیەکی لەو چەشنەی ئێران بە هێرشێکی هەزار هێندە بەهێزتر وەڵام دەدەنەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا تویتێکی بڵاوکردەوە ٫و تیایدا هاتووە، بەپێی چەند زانیارییەک پێدەچێت ئێران لە هەوڵی کوشتنێکی ئامانجدار یان هێرش بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە تا تۆڵەی قاسم سولەیمانی بکاتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر جۆرە هێرشێکی لەو چەشنەی ئێران لە دژی ئەمریکا دەبێتە هۆی ئەوەی واشنتۆن وەڵامێکی هەزار هێندە بەهێزتری بداتەوە.
ئەم تویتەی سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەوە دێت، کە گۆڤاری پۆلێتیکۆ بڵاوی کردەوە، ئێران لە هەوڵی تیرۆرکردنی لانا مارکس باڵیۆزی ئەمریکایە لە ئەفریقای باشوردا، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە تۆڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی بکاتەوە.
رۆژی سێی مانگی یەکی ئەمساڵ لە هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا هەر یەک لە قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کوژران و ئێران چەندین جار هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی لە واشنتۆن کردووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق