گەیلان جاسم ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ۱۷ـی ئەیلوولی ۲۰۲۰، لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەئامادەبوونی د.فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، لەناحییەی كەسنەزان لەشاری هەولێر، وەزارەتی كارەبا لەڕێوڕەسمێکدا پرۆژەکانی "بونیاتنانی وێستگەی كارەبای كەسنەزان ۱۱/۳۳/۱۳۲ كەی ڤی" و "ڕاكێشانی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی ۱۳۲ كەی ڤی" و "دەرهێنانی ٨ فیدەری ۱۱ كەی ڤی" کردەوە.
لەمبارەوە، فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، لە ووتارێکدا ڕایگەیاند: "خۆشحاڵین ئەمڕۆ لێرەین بۆ کردنەوەی سێ پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی کارەبا، کە یەکێکن لەو پڕۆژانەی گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ هەولێر و کێشەیەکی زۆری کارەبا چارەسەر دەکات".
پارێزگاری هەولێر وتیشی: "بەناوی پارێزگای هەولێر سوپاس و ستایشی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تەواوی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، بەتایبەتی وەزیری کارەبا و ستافی وەزارەتی کارەبا و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبا، کە بەڕاستی خەمخۆرانە مشوری دۆخی خراپی کارەبای هەولێریان خوارد.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: "ئێستا دەتوانین بڵێین گرنگی پێدانی وەزارەتی کارەبا بۆ پارێزگای هەولێر لەئاستێکی ئێجگار باشدایە، چونکە دۆخی کارەبا بەبەراورد بەشارەکانی تری هەرێم ئێجگار خراپ بوو، بەڵام بەو گرنگی پێدانەی وەزارەتی کارەبا دەتوانین بڵێین لە دوومانگی داهاتوودا ئەو کێشانەی هەبوون چارەسەردەبن و دۆخی کارەباش باشتر دەبێت.
جێگای باسە، پارێزگاری هەولێر داواشی لە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر کرد، هاوکاربن بۆ ئەوەی بتوانرێت سنوور دابنرێت لەسەر زێدەڕۆییەکانی سەر تۆڕی کارەبا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق